هه‌سه‌ده ئاماری ساڵانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش ئاشكرا ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، ئاماری ساڵانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به داعش و هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستانی ئاشكراكرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی “هه‌سه‌ده” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له پاش داگیركردنی هه‌ردوو ناوچه‌ی “سه‌رێ كانی و تربه‌سپی” له كۆتایی ساڵی 2019 دا، به هۆی پێشێلكارییه‌كانی توركیا ساڵی 2022 خوێناویترێن ساڵ بووه له رووی زیانی گیانی ماددی بۆ سه‌ر دانیشتوانی مه‌ده‌نی،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی هێرش و پێشێلكاری توركیا به چه‌كی قورس و فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن له ساڵی 2022دا گه‌یشتۆته 17596 پێشێلكاری، به‌و هۆیه‌شه‌وه 59 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه كه 12 یان منداڵن و 5 یان ژنن، هه‌روه‌ها 263 كه‌سیش برینداربوونه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بۆردوومانه‌كانی توركیا بونه‌ته هۆی وێرانكردنی ژێر خانی ئابووری، له رێگای به ئامانجكردنی دامه‌زراوه‌ی سڤیله‌كان و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌كان و شوێنی په‌ره‌ستن و تاوه‌ره‌كانی په‌ێوه‌ندی و وێستگه‌كانی كاره‌بارو نه‌وت و غاز.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆ، 44 سه‌ربازی تورك و 22 چه‌كداری گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا كوژراون.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش ئاشكراكرد كه به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 113 ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه له حه‌سه‌كه‌و دێره زوور و ره‌ققه‌و مه‌نبیج و گونده‌واره‌كانی، له ئاكامدا 267 ئه‌ندامی داعشی ده‌ستیگركردووه، كه هه‌ندێكیان سه‌ركرده‌و هاوكاری رێكخراوه‌كه بوون.
به گوێری به‌یاننامه‌كه، داعش له ساڵی 2022 دا، 176 كرده‌وه‌ی ئه‌نجامداوه كه بریتین له (هێرشی خۆكوژی – ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب- سه‌رانه وه‌رگرتن له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی).
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له هێرشكردنه سه‌ر زیندانی سیناعه له گه‌ره‌كی غوێرانی حه‌سه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا، 387 كه‌س كوژران كه 375 یان له هێرشه به‌ره‌كان بوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوریای دییموكرات گیانی له‌ده‌ستدانی 178 شه‌رڤانی خۆی راگه‌یاند، له كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش.