سلێمانی – نۆرس پرێس
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سی تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی 19500 دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە “دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ساختەکاریەوە چاودێری سێ تۆمەتبارەکە کرا لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیە و بەنیازن ساغی بکەنەوە”.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.
راشیانگەیاند کە تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.