كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی گه‌وره به‌رپرسه ئیدارییه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان له سلێمانیه‌وه به‌ڕێكه‌وت
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌ژاوه‌ی فه‌رهاد شبلی، گه‌وره به‌رپرسی ئیداری به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان كه رۆژی هه‌ینی به‌هۆی هێرشی توركیاوه له كه‌لار گیانی له ده‌ستدا، له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌ها كه‌س له به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی كۆبونه‌وه، كه ته‌رمه‌كه‌ی شبلی تێدا بو، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ده‌مه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه بگاته‌وه سنوری رۆژئاوای كوردستان.
رۆژی هه‌ینی 17-6-2022 لە نزیک سایلۆی کەلار درۆنێکی توركیا، شبلی و چوار كه‌س له هاوڕێكانی به ئامانج گرت و ته‌نها یه‌ك كه‌سیان به برینداری رزگاری بو.
سەرۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رۆژی شه‌ممه ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی توركیا دوێنێ هه‌ینی له كه‌لار گیانی له ده‌ستداوه، فه‌رهاد شبلی-یه كه جێگری سه‌رۆكایه‌تی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاماژه‌ی دا، شبلی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند شیكارێكی پزیشكی و چاره‌سه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌و هێرشه، به مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له‌لایه‌ن “ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاوه” ئه‌نجامدراوه، كه “تیرۆری ده‌وڵه‌ت و قه‌ڵاچۆ پیاده ده‌كات.”
سەرۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان داواشی له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن و هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كاره “تیرۆریستییه” رون بكه‌نه‌وه.
داواشكراوه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، رۆڵی خۆی بگێڕێت و فشار له توركیا بكات سنورێك بۆ ئه‌و كرده‌وانه دابنێت، كه سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و سه‌روه‌ری وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ هیچ مافێك به‌پێچه‌وانه‌ی عورفی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشێل ده‌كات.