به‌رپرسێكی خۆسه‌ر بۆ نۆرس پرێس: پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی زیاتری هاوبه‌شه‌كانی بكات دژ به داعش
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، عه‌بد حامید میهباش، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر رایگه‌یاند، ئامانجی داعش له هێرشی ره‌ققه، تێكدانی سه‌قامگیریه‌و پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چڕتر بكاته‌وه‌و پشتیوانی هێزه سه‌ربازییه‌كان بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
دوێنی دووشه‌ممه، شانه‌یه‌كی سه‌ر به داعش هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ره‌ققه، به‌و هۆیه‌وه 6 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستدا.
میهباش به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، مه‌به‌ستی داعش له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ره‌ققه، تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له ره‌ققه واتای زۆری هه‌یه بۆ داعش، چونكه ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پایته‌ختی رێكخراوه‌كه بووه.
دوێنی دووشه‌ممه، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” هوشداریدا له مه‌ترسی ڕه‌وشه‌كه‌و وتی: شانه‌كانی داعش ئاماده‌كاری مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن”
به گوێره‌ی قسه‌كانی میهباش، سه‌ره‌رای نه‌مانی داعش به شێوه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پلانه‌كانی جێبه‌جێبكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر، داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر چڕتر بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانی هه‌واڵگری و لۆژستی زیاتری ئه‌و هێزه ئه‌منی و وسه‌ربازییانه بكه‌ن كه تایبه‌تن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.