سه‌باره‌ت به داشكانی به‌های دینار… سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له “موسته‌فای غالب”ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد، رێگە نەدەن لە بازاڕ یاری بە نرخی دراو بکرێت و هه‌نگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە بازاڕه‌كاندا.
نووسینگەى میدیایی محەممەد شیاع سوودانى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیران جەختى کردووەتەوە له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنى پێویست بۆ رێگریکردن لە یاریکردنى نایاسایی بە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار و هەموو کارێک کە ببێتە هۆى زیانگەیاندن بە بازاڕ و بەرزکردنەوەى نرخ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوودانى هانى بانکى ناوەندى داوە سەقامگیریى گشتى بۆ بەهاى دراو فەراهەم بکات و هەنگاوەکان کارا بکرێن بۆ فرۆشتنى دراوى بیانى بە نرخى فەرمى بە هاووڵاتییان لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنی و پەنجەرەى فرۆشتنى ئەو جۆرە دراوە بە گەشتیاران و ئەوانەى کە بە مەبەستى چارەسەرى تەندرستى سەردانى دەرەوە دەکەن یان بۆ بازرگانى دەچنە دەرەوە.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندبوو، سەرجەم پێویستییەکانی بازرگانى دەرەکى لە حەواڵە بەشێوەیەکى تەواو و بە نرخى فەرمى 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێک دابینکراوەو داوا لە بازرگانان دەکات راستەوخۆ پەیوەندى بە بانکەکانەوە بکەن و بۆ کڕینى دۆلار پەنا نەبەن بۆ نێوەندکار بۆ خۆلادان لە تێچووى زیادەى ناپێویست.