سوپای سالاری ئیسرائیل: شكستمان به پلانێكی ئێران هێنا بۆ جێگیركردنی سه‌دان موشه‌ك له سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌ڤیڤ كۆخافی سوپا ساڵاری ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند له شكستهێنان به پلانێكی ئێران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی سه‌دان موشه‌ك له خاكی سوریا.
كۆخافی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، شكستمان به پلانێكی ئێران هێناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی سه‌دان موشه‌ك له سوریا‌و پێكهێنانی میلیشایه‌كی هاوشێوه‌ی حزبوڵا له جۆلان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران سه‌رجه‌م بریكار و هاوپه‌یمان و چالاكییه‌كانی بگرێته‌وه له رۆژهه‌لاتی ناوڕاستدا، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان.
وتیشی: ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و به‌رده‌وام ده‌بن له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی تاران له ناوچه‌كه‌دا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌فیغای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا به رۆژنامه‌ی “عه‌ینی” ئیماراتی راگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی 80% ی چالاكییه‌كانی ئێرانی له سوریا پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و رێگری گه‌وره‌ی كردووه له پلان و دیده‌كانی قاسم سوله‌یمانی له سوریا‌و لوبنان.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئیسرائیل ناو به ناو سوریا بۆردوومان ده‌كات و له پاش هه‌ر هێرشێك ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ناوه‌نده‌كانی ئێران یان سوپای پاسدان و حزبوڵای لوبنانی كردۆته ئامانج له سوریادا.