عێراق به نیازه “خاڵی سفری” سنوور له گه‌ڵ ئێران و توركیا كۆنترۆڵ بكات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی هێڵی سفری” سنوور له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، بۆ پركدرنه‌وه‌ی بۆشایی ئاسایش له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌و هێزانه به‌شێكن له سستمی به‌رگری عێراق.
لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند، فه‌رمان ده‌ركراوه بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و “هێڵی سفر” له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران.
مه‌به‌ست له خاڵی سفر ئه‌و شوێنانه‌ی سنووره، كه راسته‌وخۆ لكاون به خاكی وڵاتانی دڕاوسێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌رمانده‌یی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك، ده‌ستی كیردووه به جێگیربوون له گه‌ڵ سنووری هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ، پاش ئه‌وه‌ی پشتیوانی لۆژستی بۆ دابین كرا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌رده‌وامن له بڵاوبونه‌وهو جێگیر بوونی له خاڵه سنوورییه‌كان، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به پێشیلكاری و هێرشه‌كان.
له باره‌ی دۆسییه‌ی هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی داعش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، ره‌سول وتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكن له سستمی به‌رگری عێراق و هه‌ماهه‌نگی باڵا‌و باش هه‌یه له نێوان ئه‌و هێزانه‌و و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.