برینداربوونی دوو شه‌رڤانی هه‌سه‌ده له دوو هێرشی جیاوازدا له دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، دوو شه‌رڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له دوو هێرشی جیوازدا له گونده‌واری دێره زوور برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆرو به‌به‌كارهێنانی چه‌كی ره‌شاش هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانێكی هه‌سه‌ده له بازاری شارۆچكه‌ی “حه‌وایج بۆموسعه” له گونده‌واری رۆژئاوای دێره زوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و هێرشه‌دا شهرڤانهكهی هه‌سه‌ده برینداربوو، پشان گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه كهسرهو باری ته‌ندروستی نا جێگیره.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی زوبیان به دووری 50 كیلومه‌تر له دێره زوور، شه‌رڤانێكی دیكه هه‌سه‌ده له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی سه‌ربازی له نزیك رووباری فورات به سووكی برینداربوو.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، داعش هێرشه‌كانی دژ به هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا چركردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له 22 مانگی كانونی یه‌كه‌م شه‌رڤانێكی هه‌سه‌ده به فیشه‌كێك برینداربوون له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی له خاڵێكی پشكنین له ناوه‌راستی شاری زوبیانی رۆژهه‌ڵاتی دێره زوور