تۆمه‌تباری هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له پاریس له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكولینه‌وه ئاماده ده‌بێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوشه‌ممه، تۆمه‌تباری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه ئاماده‌بوو، بۆ ئاشكراكردنی پالنه‌ری ئه‌و هێرشه‌ی كه بووه هۆی كوژرانی 3 كه‌س له كوردانی فه‌ره‌نسا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، تۆمه‌ت باره‌كه هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساو ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، پێش ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه له ئارایشتگایه‌كی نزیك شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، له لێكوڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه دانای به‌وه‌دا نا‌وه كه رقی له كه‌سانی بیانییه‌و و به‌رده‌وام خوازیاره كۆچبه‌ران بكوژێت.
به گوێره‌ی لێكوڵنه‌وه‌كان، دادگا له‌وه دڵنیا بووه كه هێرشه‌كه نه‌ژاد په‌رستییه‌و تۆمه‌تباره‌كه دووچاری گوشگیری بووه‌و هه‌وسی خۆكوشتنی هه‌یه.
هاوكات وه‌زاره‌تی دادی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه رقی له كۆچبه‌رانه‌و هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌سانێك كه نایاناسێت و له كورد توڕه‌یه، چونكه له كاتی شه‌ری داعشدا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌یان به دیل ده‌گرت، له كاتێكدا ده‌بوو له ناویان به‌رن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به نیاز بوو سه‌رجه‌م فیشه‌كه‌كانی به‌كاربهێنایه‌و به دوایین فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنا، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له ئاریشتگایه‌ك كۆنتروڵیان كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێت.