کوژرانی سەرکردەی گروپێکی سەر بە تورکیا لە گوندەواری عەفرین
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممەی رابردوو سەرکردەی گروپێکی لایەنگری تورکیا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا، ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی لەسەر رێگای نێوان گوندی عەین ئەلحەجەر و کمروک لە گوندەواری عەفرین لە باکووری حەڵەب دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند: “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی حەسەن جومعە، سەرکردەی لایەنی چەکداری “سوقور ئەلشیمال” گەیشتە نەخۆشخانەی سەربازیی شاری عەفرین، کە بە فیشەک لە سەریدا کوژرابوو”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە تەرمی ناوبراو لەسەر ڕێگای نێوان گوندی عەین ئەلحەجەر و کمروک لە گوندەواری عەفرین، باکووری حەڵەب، دۆزراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكە، سەرکردە کوژراوەکە لە گروپی “سوقور ئەلشیمال” وەک بەرپرسی ناوچەی كمروك، لە باكووری عەفرین، کاری کردووە.
لە ئازاری 2018 ەوە کە عەفرین و دەوروبەری، لەژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دایە، گەرەلاوژێیەکی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، لە تەقینەوە و شەڕی بەردەوام و ئەو لایەنانەش توانای کۆنتڕۆڵکردنی باری ئەمنی ناوچەکانیان نییە.