ئاسایش دوایین ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر باره‌گاكه‌ی له ره‌ققه ئاشكرا ده‌كات
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسایش دوایین ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی داعشی ئاشكراكرد بۆ سه‌ر یه‌كێك له باره‌گاكانی له شاری ره‌ققه.
ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرشێكی شانه‌كانی داعش، ناوه‌ندێكی ئاسایش و گرتوخانه‌یه‌كی ده‌ستگیركراوانی رێكخراوه‌كه‌ی كرد ئامانج له كه‌ره‌گی دهرعییهی شاری ره‌ققه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك خۆكوژ هه‌وڵیاندا برۆنه ناو گرتوخانه‌كه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌و له ئاكامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا، یه‌كێك له هێرش به‌ره‌كان كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه پشتنێكی بۆمب رێژكراوی به‌ستبوو، ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ گه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ر هه‌ڵهاتن.
ئه‌مه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و هه‌سه‌ده هه‌ڵمه‌تێكی كیۆماڵكردنیان ده‌ستپێكرد بۆ گه‌ران به دوای هێرشبه‌ره‌كان و دووانی دیكه‌یان دهستگیركردو هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه.
پێشتر لیژنه‌ی ناوخۆی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سڤیلی ره‌ققه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی گشتی تا كاتێكی نادیار له شاره‌كه راگه‌یاندبوو، به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیری ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئاسایش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له شه‌رو پێكدادانه‌كاندا چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش و 2 شه‌رڤانی هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئامانجی هێرشه‌كه‌ی داعش تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌و، بهڵێنیدا به به‌رده‌وامبوون له راوه‌دوونانی شانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
هێزه‌كانی ئاسایش داوایان له دانیشتوانی ره‌ققه كرد له كاتی هه‌ڵه‌مه‌تی كیۆماڵكردندا هاوكاری هێزه‌كانیان بن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له هه‌ر جوڵه‌یه‌كی نامۆ.
پێشتر رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی راگه‌یاندبوو له هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش له شاری ره‌ققه.