داعش به‌رپرسیارێتی راده‌گه‌ێنێت له هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی ئاسایش له ره‌ققه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، داعش په‌رپرسیارێتی راگه‌یاند له‌و هێرشه‌ی كه هێزه‌كانی ئاسایشی كرده ئامانج، له شاری ره‌ققه‌ی باكووری سوریا.
نێوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، شانه‌یه‌كی داعش هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كی ئاسایش له ره‌ققه، به‌و هۆیه‌وه سێ سه‌رڤانی ئاسایش و سیان له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌هیدبوون، به گوێره‌ی لێدوانێكی عه‌لی حه‌جۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆ له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر.
ئاژانسی ئه‌عماق-ی ئه‌لكترۆنی نزیك له داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاند له هێرشه‌كه.
داعش له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، دوو ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و بۆته هۆی كوژران و برینداربوونی 16 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هێرشانه توڵه سه‌ندنه‌وه‌یه بۆ ده‌ستیگیراوه‌كانی زیندانه‌كان و ژنان له كه‌مپی هۆل.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی حه‌جۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆ له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو: هێزه‌كانیان توانیان یه‌كێك له هێرش به‌ره‌كان له ناوبه‌رن و ئه‌و‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن كه پشتێنێكی ته‌قێنه‌ری به‌ستبوو.
هاوكات لیژنه‌ی ناوخۆی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه، باری فریاكه‌وتن و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی گشتی راگه‌یاند، به هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش.
پێشتر مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هوشداری دابوو له مه‌ترسی ره‌وشه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، شانه‌كانی داعش “ئاماده‌كاری ترسناك ده‌كه‌ن”.