جه‌نه‌راڵ مه‌زلوم عه‌بدی: شانه‌كانی داعش ئاماده‌كاری ترسناك ده‌كه‌ن
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی ئاسایشی خۆرئاوا، رۆژی دووشه‌ممه، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، شانه‌كانی داعش ئاماده‌كاری ترسناك ده‌كه‌ن.
عه‌لی حه‌جۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر وتی: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ شانه‌یه‌كی سه‌ر به داعش هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گایه‌كی ئاسایش له ره‌ققه‌و هێزه‌كانیان توانیان یه‌كێك له هێرش به‌ره‌كان له ناوبه‌رن و ئه‌و‌ی دیكه‌یان ده‌ستگیر بكه‌ن كه پشتێنێكی ته‌قێنه‌ری به‌ستبوو.
عه‌بدی له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وان “چاودێری جموجوڵی شانه تێرۆرستییه‌كان ده‌كه‌ن له ره‌ققه، و دەبێت بە توندی روبەڕوویان بینەوە .
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جمومجوڵە تیرۆریستیەکان لە رەققە هاوکاتن لە گەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە،
عه‌لی حه‌جۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا سێ شه‌رڤانی ئاسایش و سێی هه‌سه‌ده، شه‌هیدبوون.