پۆلیسی سەربازی روسی بەتەنها کاروانێکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدەدات

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕؤ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازییان لە رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا.

بڕیاربوو کاروانەکە بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجام بدرێت، بەڵام  تورکیا بەشداری تێدا نەکرد، سەرەڕای گەیشتنی ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا بۆ دەروازەی سنووری نزیک گوندی “غەریب”، 20 کم رۆژهەڵاتی کۆبانی.

سەرچاوەیەکی سەربازی لەزاری فەرماندەی کاروانە رووسیەکەوە به نۆرس پرێسی راگه یاند، لایه نی تورکی به هۆی بارودۆخی که ش و هه واوه به شداری له کاروانەکەدا نه کردووه ، ئه مه ش وایکردوه فڕینی هه لیکۆپتەرە رووسییه کانی یاوەری کاروانەکەش ئەستەم بێت.

چوار ئۆتۆمبیلی سەربازی رووسیا بە تەنیا بەدوای هێڵی بەرنامەبۆداڕێژراوی کاروانەکەدا رۆیشتن، لە گوندی “غەریب”ەوە دەستیان پێکرد و بەناو گوندەکانی “قەرەمۆغ، جیهان، خەراباسان تەهتانی، و باگدیک”دا دەسوڕانەوە، تا گەشتنە گوندی خانە لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی.

دواتر لەسەر خۆی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیا درێژەیان بە رێگاکەیان دا بۆ بنکەی هێزەکانی رووسیا لە نزیک شارۆچکەی سیرین لە باشووری کۆبانی.

لە نۆزدەی ئەم مانگەدا لایەنی رووسیا و تورکیا کاروانی هاوبەشی ژمارە 120یان لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا.

لە دوانزەی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، بەبێ بەشداری لایەنی تورک، بەو پێیەی بڕیار بوو کاروانێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجام بدرێت.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان