داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتن و بەدیلگرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت راگەیاند لە باشووری رەققە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی ناسینەرەکانی نزیکەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت راگەیاند، داعش دوای لێپرسینەوە لەگەڵیان ئەو دوو ئەندامەی هێزەکانی حکومەت دەکوژێت لە شارۆچکەی ئەلروسەفا لە باشووری رۆژئاوای رەققە.
ئاژانسی ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی ئەو رێکخراوە توانیویانە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی شانەکانیان لە بیابانی رەسافە لە باشووری رەققە دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت دەسگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ئەندامە لە بیابانی سوریا بەشداری چەندین هەڵمەتی دژی بەو رێکخراوەیان کردووە.
رێکخراوەکە وێنەی کوشتنی ئەو دوو ئەندامەی بڵاوکردەوە.
هەفتەی رابردووش داعش بەرپرسیاڕێتی خۆی راگەیاند لە حەوت ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی حکومەتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا، لە دێرەزوور، حەلەب و رەققە.