هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بارەگای ئاسایش لە رەققە
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ دووشەممە، بارەگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان کەوتە بەر هێرشێکی چەکداری، ئاگادارکردنەوەی ئەمنی لە شارەکە راگەێنرا و سەرجەم رێگاکان داخران، لەگەڵ بەردەوامی دەنگی تەقە لە شارەکەدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، شانەیەکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکە و بە دۆشکە کارمەندانی ئەمنییان کردۆتە ئامانج، پێشبینیش دەکرێت پەیوەندیان بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە هەبێت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لە بوونی بریندار لە نێو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکاندا کرد لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشداری لە جموجۆڵی شانەکانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە لە ئارادایە.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە رەققە رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان رێگا سەرەکییەکانی ناوەندی شارەکەیان داخستووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی ئەمنی.
تا ئامەدەکردنی ئەم هەواڵي هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.