کوژرانی 6 ئەندامی لایەنێکی سەر بە تورکیا لە گوندەواری عەفرین
عەفرین – نۆرس پرێس
دوای نیوەشەوی دووشەممە، لە دزەکردنی هێزەکانی حکومەت لەسەر میحوەری بەسوفان لە گوندەواری عەفرین لە باکووری شاری حەڵەب، شەش ئەندامی لایەنی فەیلەق شام کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت کوژران و دوو ئەندامی دیکەش بە دیل گیران.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەندامانی حکومەتی دیمەشق دزەیان کردووەتە ناوچەکانی گروپی فەیلەق شامەوە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت لە گوندی کفربەنو نزیک بە گوندی بەسوفان لە گوندەواری عەفرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش ئەندامی فەیلەقەکە و گرتنی دووانیان، دواتر هێرشبەرەکان کشانەوەی بۆ خاڵەکانیان لە گوندەواری باکوری حەڵەب.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری ئەندامانی سەر بە ئێران ئەنجامدراوە، بە یاوەری فڕینی سێ فڕۆکەی سیخوڕی رووسی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.
عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.