روسیا: دۆسیەی هاوکاریە مرۆییەکانی سوریا لە لایەن خۆرئاواو بە سیاسی کرا

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی روسیا وڵاتانی رۆژئاوایی تۆمەتبار کرد بەوەی کە مەلەفی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا بە سیاسی دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە “بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە دڵنیاکردنەوەیە لە دەستڕاگەیشتن بە  پێداویستیەکانی هەموو ناوچەکانی وڵاتەکە لە دیمەشقەوە بۆ و چڕکردنەوەی پڕۆژەکان و ئاوەدانکردنەوەی خێرای ژێرخانی مەدەنی و  سووککردنی سزا تاکلایەنەکانی سەر سوریا.”

سێشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی پەسەند کرد کە باس لە درێژکردنەوەی میکانیزمی ناردنی هاوکاریی بۆ سوریا بۆ ماوەی شەش مانگ دەکات، تا 10 ی کانوونی دووهەم، دوای ئەوەی ڕووسیا ڤیتۆی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارهێنا، هەینی ڕابردوو، دژی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن ئێرلەندا و نەرویجەوە ئامادەکرابوو.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کراوە کە دوایین بڕیار لەسەر بنەمای پڕۆژەی رووسیا بووە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر نوێنەرانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا رێگرییان لە پەسەندکردنی کردووە، بەپێی ئەوەی میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردووەتەوە.

بەیانامەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژەی به‌وه‌دا که‌ ئه‌م بڕیاره‌ نیشانه‌ی نائاماده‌یی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بوو بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری سازان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا.

هەروەک تیان کە ئەوە نیشاندەری خواستی ڕوونی ئەوانە بۆ بەسیاسیکردنی ئەو پرسە مرۆییانە لە پێشکەشکردنی یارمەتییە گشتگیرەکان بۆ سوریاییەکان.

لە کۆی ئەو چوار دەروازەی کە لە ساڵی 2020 بە “ڤیتۆ”ی ڕووسی و چینی داخران، دەروازەی باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا تاکە پەڕینەوەیە کە یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕێگەیەوە دەچێتە ناو سوریا.

ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رێگەی دا بە چوونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا لە رێگەیی چوار دەروازەوە، ئەوانیش دەروازەی سنووریی رەمسا لەگەڵ ئوردن، دەروازەی سنووریی ئەلیعربییە لەگەڵ عێراق، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا.