سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی سه‌د رۆژ.. هێشتا خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی 101 رۆژ به سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، هێشتا خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی توندوتیژی حكومه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و ده‌ركردنی بڕیاری زیاتر بۆ له‌سێداره‌دانی به‌شداربووان، قه‌باره‌ی خۆپیشادانه‌كان بچووكترن بوونه‌ته‌وه.
ژنه چالاكوانێكی دانیشتوی پارێزگای كوردستان به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ده‌توانین بڵێن خۆپیشاندانه‌كان قه‌باره‌یان بچووكتره، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتوان به‌رده‌وامن له مانگرتن و هێشتا ره‌وشه‌كه گرژه‌و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه رژێمی ئێران به وریایه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات.
به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی سه‌د رۆژ به‌سه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌كان، دوێنی شه‌ممه، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌دو كه‌ره‌ج و سنه‌و ئه‌هوازو ئه‌سفه‌هان و به‌نده‌ر عه‌باس و چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی دیكه كۆبونه‌وه‌و دروشمی “مردن بۆ دیكتاتۆر” و “كۆماری ئیسلامیمان ناوێت” ده‌وته‌وه.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان كه به گه‌وره‌ترین داده‌نرێت له مێژووی رژێمی ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، له پاش گیان له ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كچه گه‌نجی كورد سه‌ری هه‌ڵدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌و‌شتی تارانه‌وه ده‌ستگیركرابوو، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان كه ئه‌وه‌ندی نه‌مابوو ببێته راپه‌رینێكی گه‌وره، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سیاسه‌تی ئه‌وپه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن‌یان په‌ێره‌وكردو، له هه‌ندێك ناوچه‌كان كۆتوبه‌ندییان خسته سه‌ر گه‌یشتن به تۆری ئه‌نته‌رنێت و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ له سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ران.
به گوێره‌ی رێكخراوی چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئێران، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، 500 كه‌س كوژراون، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
ژنه چالاكوانێكی كورد كه پێی باشبوو ناوی خۆی ئاشكرانه‌كات بۆ راگه‌یاندنه‌كان وتی: له‌شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 119 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه.
له ئێستادا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له گرتوخانه‌كانی ئێران چاوه‌روان ده‌كرێت بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربكرێت، هه‌روه‌ها لانی كه‌م 12 كه‌سی دیكه بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش دوانیان له سێداره دران.
ژنه چالاكوانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه جوڵانه‌وه دژ به رژێم كۆتایی هاتووه، به ئه‌سته‌می زانی ره‌وشی ئێران جارێكی دیكه بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان، لانی كه‌م هاوڵاتیان توانییان به‌رگی ترس فرێ بده‌ن و بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه له كاتی گونجاو‌دا راپه‌ر‌ین ئه‌نجام بده‌ن.
چاكوانه‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه توندوتیژییه‌كانی رژێمی ئێران كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا رژێم وای لێهاتووه له هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌ترسێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی هه‌زاران كه‌س و دادگایی كردنیان، ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندین پارێزه‌ری ده‌ستگیركردووه كه ژماره‌یان سه‌رووی 35 پارێزه‌ره.
به‌گوێری چالاكوانانی ئێران، ئه‌و پارێزه‌رانه خوازیاربوون ببنه بریكاری به‌رگری بۆ دسه‌تگیركراوه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربكرێت.
به گوێره‌ی یاساكانی ئێران له هه‌موو كاتێكدا هاوڵاتیان بۆیان نییه به ئاره‌زووی خۆیان پارێزه‌ر دیاری بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتداران پشت به یاسایه‌ك ده‌به‌ستن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تۆمه‌تباران به تێكدانی ئاسایش وڵات، بویان نییه پارێزه‌ر بگرن، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت خۆی پارێزه‌ریان بۆ دیاری ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش سوودی نییه بۆ ئه‌وان.
ژنه چالاكوانه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له سێداره‌دانی دوو خوپیشانده‌ر یاسایی نه‌بووه، چونكه جێ به‌جێكردنی ئه‌م جۆره بڕیارانه لانی كه‌م شه‌ش مانگی پێوسته، له كاتێكدا كه ماوه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری له سێداره‌دان و جێ به‌جێكردنی نزیكه‌ی یه‌ك مانگی خایاند.