كوژرانی مێرد منداڵێك و برینداربوونی دووانی دیكه له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، بۆردوومانی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێك له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، بووه هۆی كوژرانی مێردمنداڵێك و برینداربوونی دووانی دیكه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس گوندی “ته‌نه‌ب”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دێرجه‌مالیان بۆردوومان كرد له باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب.
له‌و بۆردوومانه‌دا گوله تۆپێك به‌ر یه‌كێك له خانووه‌كانی گونده‌كه كه‌وت، له ئاكامدا مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان گیانی له ده‌ستداو دووانی دیكه‌ی خۆر 18 ساڵ به سه‌ختی برینداربوون، زیانی گه‌یشته چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌كی گونده‌كه.
ناوچه‌كانی باكووری گونده‌واری حه‌له‌ب رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیایه‌وه بۆردوومان ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زیاتر له یه‌ك مانگه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر ناوچه‌كه.