ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری تۆمه‌تبارده‌كات به رێگریكردن لهپهڕینهوهیان له ده‌روازه‌ی سنووری سیمالكا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا “ئه‌نه‌كه‌سه” رایگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌روازه‌ی سیمالكای سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، رێگه‌ی نه‌دا به په‌رینه‌وه‌یان بۆ دیوی به‌رامبه‌ر و تۆمه‌تباریكردن به به‌كارهێنانی ده‌روازه‌كه بۆ كاروباری سیاسی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌رێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری سیاسه‌تی به‌ر ته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی و كاری سیاسی پهێرهودهكات، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد و لایه‌نگیرانی.
هه‌روه‌ها داوای پاراستنی ده‌روازه‌كه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆ خزمه‌تی دانیشتوان و رێگری كردن له‌وه‌ی بۆ ئه‌جیندای سیاسی به‌كار بهێنرێت.
ئه‌نه‌كه‌سه داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد فشار بخاته سه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بخرێته خزمه‌تی هه‌مووان به بێ جیاوازی و به‌كار نه‌هێنانی بۆ ئه‌جیندای سیاسی.
ئه‌مه‌و به‌رێوبه‌رێتی خۆسه‌ری و ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سیمالكا هێچیان رانه‌گه‌یاندووه به‌رامبه‌ر به به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی رێگریكردن له په‌رینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان.
ده‌روازه‌ی سیمالكا له پاش جه‌نگی سوریا له ساڵی 2012 له ناوچه‌ی دێرك له گه‌ڵ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان و كاروباری بازرگانی.
له دیوی به‌رامبه‌ردا ده‌روازه‌ی فیش خابوور هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره ده‌درێت، به هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه كوردییه‌كه، چه‌ندین جار ده‌روازه‌كه داخراوه‌و كراوه‌ته‌وه.