تورکیا دوو گوندی رۆژهەڵاتی کۆبانی بۆردوومان دەکات

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا دوو گوندی ڕۆژهەڵاتی کۆبانییان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد، بێ ئەوەی زیانی ماددی و گیانی لێبکەوێتەوە.

هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوندەکانی گوندەواری رۆژهەڵات و رۆژئاوای کۆبانی، کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا زیاتر پەرەیان سەندووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، تۆپبارانەکان گوندەکانی زەریە و قەرتێلیان کردە ئامانج کە 49کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانیوە دوورن و بە 6 تۆپ تۆپباران کراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، سەرجەم گولەکان لە دەرەوەی ئەو دوو گوندە لەسەر زەوی کشتوکاڵی نیشتووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بگەێنن.

دوێنێ شەممە، تۆپخانەکانی تورکیا بە دوو گولە هاوەن خاڵێکی جێگیرکردنی سوپای سوریایان لە گوندی قەرەمۆغ لە رۆژهەڵاتی کۆبانی کردە ئامانج.

پێنجشەممەی رابردوو سێ کرێکار لە وەرشەی چاکسازی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانی برینداربوون، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی تورکیا لەکاتی کارکردنیان لە گوندی شویوخ کردیانە ئامانج.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان