ئامینە کاکەباوە بۆ نۆرس پرێس: نیازی تورکیا بە لێدان لە رۆژاڤا داعش زیندوو دەکاتەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری سویدی بە بنەچە کورد، چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گرێدەدا بە هەوڵەکانی تورکیاوە بۆ سەپاندنی دیدگای خۆی بەسەر ئەندامانی ناتۆدا تا ئەو هێزانە دژ بە داعش شەڕیان کردووە لە سوریا بە “تیرۆریست” ناوزەد بکەن.
لە پەیامێکی دەنگیی تایبەتدا کاکەباوە بە “نۆرس پرێس”ی راگەیاند کە تورکیا هەوڵ دەدات بۆ پاڵنانی جیهانی ئەوروپا تا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە “هێزێکی تیرۆریستی” ناوبەرن و ئەمەشی وەک مەرجێک لە دانوستانەکانی لەگەڵ ناتۆدا داناوە، لە گفتوگۆکاندا بۆ چوونەناوەوەی سوید و فینلاند بۆ ئەو هاوپەیمانییە.
و وتی، “پێموانییە ئەمە ببێت، چونکە ئەو هێزانە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان دەکرا و هێشتاش پشتیوانیان لێ دەکرێت ، هەروەها واشنتۆن پاڵنەری سوید و فینلاند بوو، بۆ چوونە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە، بۆیە ” قبوڵکردنی پێشنیارەکەی تورکیا دژبەیەکیی بۆ ئەمریکا دروست دەکات”
کاکەباو جەختی لەوە کردەوە کە “ئامانجی رژێمی تورکیا لێدانی کوردە، بە قۆستنەوەی هەموو دەرفەتەکان بۆ ئەو کارە، لەوانەش رێککەوتنی مەدرید”.
وتی: لە کاتێکدا جیهان تا ئێستا “قەبارەی پێشێلکارییەکانی ناوخۆی تورکیا، وەک دەستگیرکردنی هەزاران کەسی ئۆپۆزسیۆنی پارتی دەسەڵاتدار” یان پشتگوێی خستووە.
ئهو پهرلهمانتارهی سوێدیش رایگهیاند كه چالاكییه نوێیهكانی داعش، بەرلە هەموو شتێک رێگەخۆشکەری دهست درێژییە بۆ سهر كهمینهكانی ناوچهكه به تایبهت له رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بەو مانایەیە کە “هەر ئاراستەیەک و هەوڵێک دژ بە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان یەکسانە بە پێدانی دەرفەتێک بە داعش بۆ ژیان” وەک خۆی دەڵێت.
ئهو پهرلهمانتاره راشیگهیاند، “رێككهوتنی مهدرید، له چوارچێوهی ههوڵدان بۆ ئهوهی سوید و فینلهندا له ناتۆ وەربگیرێن، كاریگهری نهرێنی لهسهر پرسی كورد به تایبهتی ههیه، بهڵام كێشهكه لهوەدایه كه كورد لە نێوخۆدا تەبانین و نارەزامەندی پیشان نادەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر قورسایی پرسی کورد دەبێت لە دیدگای وڵاتانی ئەوروپادا”
کاکەباوە ڕایگەیاندووە، “ئەوەی لە قەوارەیەکی بەڕێوبەری لە رۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش لە نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکانەوە پێکهاتووە، رێبازێکە لەگەڵ رێبازی بەربەری داعشدا ناگونجێت”.
ئەو ئاماژەی بە رۆڵی هاودەنگی پێكهاتەكان و پێكهێنانی بەڕێوبەرێتیەکی هاوبەش كرد لە “دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا بەگشتی، دیسان لەگەڵ دیدگای رژێمی دیكتاتۆری بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ناگونجێت، بۆیە گۆڕینی ئەو ڕژێمە مەرجێکە بۆ گەیشتن بە ئازادی”.
ئامینە كاكەباو، پەرلەمانتاری دیاری سویدی رایگەیاند، رووخانی خەلافەتی “داعش” لە سووریا و عێراق، ئاسایشی ناوچەكە و جیهانیش بەهێزتر كردووە، كە لەلایەن ئەو رێكخراوەوە لەژێر هەڕەشەدا بوو.