به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی.. به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری درێژه ده‌دات به داخستنی قوتابخانه‌كان له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، بێریڤان خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی خوێندن له هه‌رێمی عه‌فرین رایگه‌یاند، به هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه درێژه‌یان داوه به بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، نزیكه‌ی یه‌ك مانگه قوتابیان ده‌وامیان نه‌كردووه‌و جگه له قه‌یرانی گه‌رمكردنه‌وه، رووبه‌رووی گرفت بوونه‌ته‌وه له دابینكردنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه بۆ قوتابیان.
بهرپهرسهكهی ده‌سته‌ی په‌روه‌رده له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، داخستنی قوتابخانه‌كان سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی) ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یمانگاكانیش.

دڵته‌نگی خۆشی پیشاندا به‌رامبه‌ر به بێ به‌شبوونی قوتابیان له وانه‌كانیان و به فیرۆچوونی وه‌رزێكی ته‌واوی خوێندن.
له مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، گه‌مارۆی توندی خستۆته سه‌ر شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت و پێنج كه‌مپی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ناوچه‌ی عه‌فرینن.
تیپی چواری هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا رێگری ده‌كه‌ن له هاتنی سوته‌مه‌نی و خۆراك و ده‌رمان بۆ ناوچه‌كه، به هۆیه‌شه‌وه جوڵه‌ی دانیشتوان و بازاڕه‌كان و دامه‌زراوه‌كان به ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتووه.