دووه‌م بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێك له باكووری قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا “درۆن”، كێڵگه‌یه‌كی كرده ئامانج له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی درۆن كێڵگه‌یه‌كی دانیشتووی گوندی “كرسوار”ی كرده ئامانج له گونده‌واری شاری “تربه سپی” له رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه زیانی گیانی گه‌یانده كێلگهكهو بووه هۆی له ناوبردنی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی مه‌ڕ.
ئه‌م هێرشه‌ی توركیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له هێرشی درۆنێك كه گومان ده‌كرێت توركیی بێت بۆ سه‌ر كێلگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له ناوچه‌كه كه بووه‌ی هۆی برینداربوونی 3 ژن و منداڵێك و گه‌یاندنی زیانی ماددی به كێڵگهگه.