هه‌سه‌ده: هێزه‌كانی توركیا خانوی دانیشتوانی له‌ناو شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ده‌كه‌نه ئامانج
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری، خانوی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسایان به ئامانج گرتوه.
هه‌سه‌ده له سایتی فه‌رمی خۆی نوسیویه‌تی، “داگیركه‌ری توركیا‌و مورته‌زه‌قه‌كانی، له سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م ئێواره‌یه، خانوی دانیشتوانی سیڤیلیان له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا به هاوه‌ن كردوه‌ته ئامانج.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، تۆپبارانی ماڵی هاوڵاتیانی عه‌ین عیسا، هاوكات بو له‌گه‌ڵ ئامانجگرتنی رێگای نێوده‌وڵه‌تی ئێم فۆر له نزیك گوندی موشه‌یره‌فه له باكوری عه‌ین عیسا.
سه‌باره‌ت به زه‌ره‌رو زیانه‌كان هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به هیچ شتێك نه‌كردوه.