ژماره‌یه‌ك كه‌س به بۆردومانی درۆنێك كه گومانده‌كرێت توركی بێت بریندارەکان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، ٤ ژن کە منداڵێکیان له‌گه‌ل بوو، له کێڵگەیەکی مریشک لە گونده‌واری قامشلۆ، به بۆردومانێكی درۆنێك بریندار بوون.
سەرچاوە ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت تورکی بێت، کێڵگەیەکی مریشکی لە نزیک شارۆچکەی تربه سپی لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج.
بۆردومانه‌كه‌ش بووە هۆی برینداربوونی 4 ژن، كه لەنێویاندا منداڵێکه، و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كه زیانی ماددی بە کێڵگەی پەلەوەرەکە گەیاندووە.
بەپێی چاودێرییه‌كانی نۆرس پرێس ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەمی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە سەر ڕێگای ئەلحیزام لە شاری قامشلۆ کردە ئامانج و زیانی ماددی لێکەوتەوە.