ڕوسیا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان 20 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئاگر لە خانەی بەساڵاچووان لە ناوەڕاستی ڕوسیا کەوتەوە و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە شاری کیمیرۆڤۆی ڕووسیا لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ سەبارەت به‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌.

شه‌وی ڕابردوو، ژمارەی قوربانییه‌كان ١٣ کەس بووەن، و ئەمڕۆ بەرەبەیانی بۆ ٢٠ کەس بەرزبۆوه‌، کە زۆربەیان دانیشتووی خانەی بەساڵاچووانن.

باڵەخانە سوتاوه‌كه‌ له‌ دوو نهۆم پێكهاتووه و‌ لە دار دروستکراوە، ئاگرەکە لە نهۆمی سەرەوەدا ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگی بۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دروستكرد بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌.

لێکۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد بۆ ئەگەری ئەوەی ئاگرەکە بەهۆی کەمتەرخەمی بێن لە به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دامه‌زراوه‌.

ئەم ڕووداوە وای لە دەسەڵاتداران کرد کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا لە سەرجەم دامودەزگای هاوشێوە و تایبەتەکان، گەڕان و پشکنین ئەنجام بدەن.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبێر