ئیمانوێل ماكرۆن: كوردانی فه‌ره‌نسا ئامانجی هێرشێكی درندانه بوون
پاریس- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ركۆنه‌ی هێرشێكی چه‌كداری كرد كه كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی کو‌لتووریی كورد له پاریسی پایته‌خت.
ماكرۆن له تویتێكدا رایگه‌یاند، “كوردانی فه‌ره‌نسا بوونه ئامانجی هێرشێكی درندانه، له ناوه‌ندی پاریسی پایته‌خت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دڵمان له گه‌ڵ قوربانیان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ژیان، سه‌ره‌خۆشی له خێزان و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ین”.
هاوكات داواكاری گشتی پاریس لیكوڵنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه له باره‌ی ئه‌و تاوانه‌و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه.
له هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كولتووری كورد له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، 3 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو ژماریه‌كی دیكه‌ش برینداربوون كه سه‌رجه‌میان كوردن.