به هۆی بارانی به لێزمه.. جارێكی دیكه لافاو شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ككه‌ی گرته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، جارێكی به هۆی بارانی به لێزمه، جارێكی دیكه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، لافاو شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆزی گرته‌وه له سعو‌دییه‌و ئۆتۆمبێڵه‌كانی به دوای خوی‌دا برد.
چاڵاكوانانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیوییان بڵاوكرده‌وه، له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی لافاو له شه‌قامه‌كانی مه‌ككه‌و كوبونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له گه‌ره‌كی عوته‌یبییه پاش ئه‌وه‌ی كه لافاو بردبوونی.
هیچ ئامارێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه له باره‌ی تۆماركردنی زیانی گیانی به هۆی لافاوه‌كه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌وڵی سعودی (واس) رایگه‌یاندبوو، لقی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری سعودیه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز خراوه‌ته ئه‌وپه‌ری حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌نگاوه هاوكاته له گه‌ڵ هوشدارییه‌كانی ناوه‌ندی گه‌شناسی ناوچه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز سه‌باره‌ت به پێشبینی كردنی بارانی به لێزمه له شاری مه‌ككه.
ناو به ناو سعودیه لافاو به خۆوه ده‌بینێت و زیانی ماددی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام زۆر به‌كه‌می زیانی گیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له 12 ئه‌م مانگه‌دا، شاری مه‌ككه بارانی زۆری به لێزمه‌ی به خۆوه بینی و بووه هۆی هه‌ستانی لافاز له شه‌قامه‌كان و زیانی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ راگه‌یاندنێك هه‌بێت له باره‌ی زیانه گیانییه‌كان.