كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه له هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی کو‌لتووریی كورد له پاریس
پاریس- نۆرس پرێس
له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی کو‌لتووریی كورد له له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی كولتووریی ئەحمەد کایا له گه‌ره‌كی سانت دینیسی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردووه‌له ناوه‌نده‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه،
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هێرشبه‌ره‌كه تەقەی لە ناوەندی کو‌لتووریی ئەحمەد کایا و سەرتاشخانەیەک کردووه، كه خاوه‌نه‌كانیان له‌كوردانی دانیشتووی فه‌ره‌نسان، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەیش برینداربوونه‌و پۆلیسی پاریس ناوچه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه‌و ده‌ستی كردووه به لێكوڵینه‌وه .
فرانس پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پۆلیسی فه‌ره‌نسا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌و كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 60 ساڵه.
هاوكات چالاكوانێكی كورد له پاریس وتی: كه‌سی تۆمه‌تبار به ته‌قه‌كردنه‌كه، ماوه‌ی 10 رۆژه له زیندان ئازادكراوه،پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، “به چ شیوه‌یه‌ك پلانی هێرشه‌كه‌ی داناوه‌و چه‌كه‌كه‌ی چون ده‌ست كه‌وتووه”.
له‌و باره‌یه‌وه داواكاری گشتی پارێس راگه‌یاند، “لیكوڵنه‌وه ده‌كرێت له باره‌ی ئه‌و تاوانه‌و توندوتیژی و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه.
سیاسه‌ت مه‌دارانی كورد، توركیایان تۆمه‌ت باركرد به‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌یه له هێرشه‌كه‌دا.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ دوای چه‌ند رۆژێك دێت له یادی حه‌وت ساڵه‌ی تیرۆركردنی سێ ژنه چالاكوانی كورد له پاریس كه توركیا تۆمه‌تباره به كوشتن‌یان، به‌ڵام دادگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا دۆسیه‌ی رووداوه‌كه‌ی داخست له دوای مردنی تۆمه‌تبارێكی تورك له ره‌وشێكی نادیاردا له زیندان.