ئاسایشی رۆژئاوا: به‌رده‌وامین له لێكولێنه‌وه‌كانی تایبه‌ت به تاوانی كوشتنی دوو كچ له گونده‌واری دێره‌زوور
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی لێكوڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به تاوانی كوشتنی دوو كچ به فیشه‌ك، له گونده‌واری دێره‌زوور.
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له حه‌ڤده‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن نه‌خوشخانه‌ی شارۆچكه‌ی سور له گونده‌واری باكووری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور ئاگاداركردانه‌وه، سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو كچی كوژراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێزه‌كانمان روویانكرده نه‌خۆشخانه‌كه‌و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری، ئه‌و دوو كچه ته‌مه‌نیان له ده‌ورووبه‌ر‌ی 30 ساڵانه‌و، دوو فیشه‌ك نراوه به‌سه‌ریانه‌وه‌و كوژراون.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “هێزه‌كانمان ده‌ستیان كردووه به لێكوڵینه‌وه‌و گه‌ران به دوای به‌ڵگه‌كان بۆ ئاشكراكردنی نهێنی ئه‌م تاوانه” هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ن بۆ راوه‌دوونانی گومانلێكراوان به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ته‌رمی دوو كچی نه‌ناسراو له سه‌ر رێگای شارۆچكه‌ی سور- روه‌یشدی گونده‌واری دێره زوور له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه دۆزرایه‌وه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی سور گوسترانه‌وه، لێكوڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراون، دوو فیشه‌ك به سه‌ریانه‌وه نراوه‌و كوژراون.