داعش به‌رپرسیارێتی حه‌وت هێرشی دژ به هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای راگه‌یاند له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی پیشاندا له حه‌وت هێرش دژ به‌هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب و ره‌ققه‌و دێره‌زوور له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا.
رۆژنامه‌ی نه‌به‌ئی ئه‌لكترۆنی نزیك له رێكخراوه‌كه بڵاویكرده‌وه، چه‌كدارانی داعش توانییان دوو زریپۆشی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بته‌قێننه‌وه له ناوچه‌ی خه‌ناسری گونده‌واری حه‌له‌ب، له ئاكامدا دوو سه‌رباز گیانیان له ده‌ستداو دووانی دیكه‌ش برینداربوون و هه‌ردوو زریپۆشه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی وێران بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه توانیان سێ ئه‌ندامای هێزه‌كانی حكومه‌ت بكوژن و دوانی دیكه‌ش به دیل بگرن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كیان له جۆری (ئه‌نته‌ر) له نزیك شارۆچكه‌ی روسافه له بیابانی ره‌ققه.
هه‌روه‌ها 4 هێرشی دیكه‌ی له ئه‌ستۆ گرت له دێره‌رزوور، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه توانیان دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حكومه‌ت به دیل بگرن له ناوچه‌ی میعییلیه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێڵێكی هێزه‌كانی حكومه‌تیان كردۆته ئامانج له بیابانی دوێر له كاتی پرۆسه‌یه‌كی كێوماڵكردنداو ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له ئاكامدا 9 سه‌ربازی حكومه‌ت كوژران.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی دوێر له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره زوور، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی ره‌شاش بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی حكومه‌تیان كردۆته ئامانج، له ئاكامدا، دوو سه‌رباز كوژراون و سیانی دیكه‌ش برینداربوونه.