تورکیا شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای کوردستانی تۆپبارانکرد
عه‌ین عیسا-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جارێكی تر توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان له باكوری شاری ره‌قه به چه‌كی قورس به ئامانج گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، “چه‌ند موشه‌كێك ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌و گوندی سه‌یداو رێگاری نێوده‌وڵه‌تی ئێم فۆر-ی له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه كردوه‌ته ئامانج.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، چه‌ند موشه‌كێك كه‌وتونه ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌یداو رێگای نێوده‌وڵه‌تی.
تۆپبارانه‌كه زیانی مادی به موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گه‌یاندوه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوانی گونده‌كان دروستكردوه، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد.
ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج، ده‌كه‌ونه هێڵی به یه‌كگه‌یشتنی نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ردان.