داواکاری چین بۆ وەستانی هێرشەکانی تورکیا لە سوریا نوێنەری تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان توڕە دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وتارێکی نوێنەری چینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی سوریا، هاوتا تورکەکەی توڕە کرد و ئەوەی بە “فێرکردنی وانە بۆ تورکیا” باس کرد و رەتیکردەوە کە تورکیا گوێ لە داواکاری لەوشێوە بگرێت.
کاتێک نوێنەری چینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، جینگ شوانگ، لە وتارەکەیدا لە دانیشتنەکەی دوێنێدا، داوای کرد تورکیا هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی لە سنووربەزێنەکانی رابگرێت، هاوتا تورکەکەی، فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو، وەڵامی دایەوە کە وڵاتەکەی ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا گویی لێبووە.
نوێنەری چین ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ئیسرائیل دەکات دەستبەجێ هەموو هێرشە سنووربەزێنەکان رابگرن، جەختیشی لەسەر پێویستی چارەسەری سیاسی کردەوە.
رڕاستەوخۆ دوای ئەوەی سینیرلیئۆغڵو نۆبەی قسەکردنی هات لە کۆنگرەکەدا، وتی “هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە وانە بە تورکیا بڵێتەوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.
وەڵامدانەوەی تورکیا لە چوارچێوەی هەڵوێستی نەریتی خۆیدا بوو بەرامبەر بە رەتکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی هەڕەشەی دووبارەبووەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان.
ئۆغڵو بە بیانووی بەرگریکردن لە سنوورەکانی وڵاتەکەی وتی “کەس مافی ئەوەی نییە بڵێت چی بکەین و چی نەکەین”.