بەرپرسێکی مەسەدە: لێکنزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق بە مەبەستی لەناوبردنی بەڕێوبەری خۆسەرییە

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، نزیکبوونەوەی ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق بە ئامانجی ” لەناوبردنی بەڕێوبەری خۆسەری”ە.

راپۆرتە میدیاییەکان زۆر بوون سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ نزیکبوونەوە لە دیمەشق و داواکارییەکانی ئەردۆغان لە سەرۆک کۆماری رووسیا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا.

لە میدیاکاندا، رژێمی دیمەشق دەڵێت، بیرۆکەی کۆبوونەوە پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا رەتدەکاتەوە و داوای کشانەوەیان لە خاکی سوریا دەکات، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیەی کە پابەند نییە بە پێدانی “سەرکەوتنی خۆڕایی” بە ئەردۆغان.

عەلی رەحمون، ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، “حکومەتی دیمەشق بە هاوکاری رووسیا فشار بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات دروست دەکات بۆ ئەوەی هەندێک ناوچەیان رادەست بکات، یان دەستوەردانی تورکیا لەو ناوچانەدا بکرێت”.

ئاماژەی به وەدا که تورکیا سیاسه تی “قەپاڵی لەسەرخۆ” له سووریا په یڕه و دەکات، “ئه وه له جەرابولوس ده ستیپێکردووە، پاشان له عه فرین، و پاشتریش گرێ سپی و سەرێکانێ، ئێستاش نزیکه ی شه ش مانگە هەڕەشه ی داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا  و رۆژئاوای کوردستان دەکات.

دوێنێ چوارشەممە، حەسەن محەممەد عەلی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مەسەدە رایگەیاند، ئەنجومەنەکە و هێزەکانی سوریای دیموکرات “بوون بە گرینگترین لایەن لە هاوکێشە سیاسییەکەدا کە ناتوانرێت وازیان لێبهێنرێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریادا”.

ئامادەکردنی: ئەحمەد عەبدوڵڵا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان