بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ٥١٥ کەس لە خێزانەکانی داعش ڕادەستی ١٣ وڵات دەکاتەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ڕۆژی پێنجشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەراەیتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ٥١٥ منداڵ و ژنی بنەماڵەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ڕادەستی ١٣ وڵات کردەوە.

ئەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هات کە لە بارەگاکەی لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

هەروەها لەڕاگیندراوەکەدا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە, تاجیکستانە کە (146)، کەسە ڕووسیا (68) هاوڵاتی و فەرەنسا (109) و ئەڵمانیا (53) و هۆڵەندا (60).

لە هەردوو کەمپی هۆل و ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان نزیکەی 20 هەزار کەس لە نزیکەی 50 وەڵات کە هەمویان خێزانی داعشن لەو کەمپانە دەژین ، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەردەوام داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییەکانیان بشێنەوە.

بەراوەرد بە ساڵی ڕابردوو چالاکییەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆڕ و کۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا زیادی کردووە لە ڕوی دیپلۆماسی بەرجەستە و ڕووی سیاسی و ئەمنی و مرۆییەوە”.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، سەردانەکان لە وڵاتانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی عەرەبی، و ئەوروپا ئەنجام دراون، لەو ماوەیەدا سەدان کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییەکان، دامەزراوە مەدەنییەکان، حکومەتەکان، و لایەنەکان، ئەنجام دراون ئامانجیش لەوە “ناساندنی زیاتری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ناوچەکانیدا بوو”.

لەسەر ئاستی سوریاش، بەڕێوەبەراەیتی خۆسەر ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا پابەندە بە پرەنسیپەکانیەوە: بەرەو بەهێزکردنی دیالۆگی نەتەوەیی سوریا، هەروەها هەندێک کۆبوونەوە لەگەڵ دیمەشق لەڕێگەی نێوەندگیری ڕووسیاوە ئەنجامدرا، بەڵام ”ئەو کۆبوونەوانە تا ئەم ساتەوەختە هیچ شتێکی نوێیان لێنەکەوتەوە”.

ئامادەکردنی: محمد ئۆمەری – داڕشتنەوەی: دلسوز یوسف