نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هوشداری ده‌دات له‌باره‌ی ره‌وشی سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، گێر پیدرسۆن نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا هوشداریدا له خراپی ره‌وشی مرۆیی و ئابووری سوریا‌و په‌ره‌سه‌ندنی گرفتی ژیانی هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته، به تایبه‌ت له كه‌مپه‌كان.
پیدرسۆن له راپۆرتێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا‌و سه‌ردانه دوو هه‌فته‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و جێ به‌جێكدردنی بڕیاری 2254 رایگه‌یاند، به هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و ململانێی و گه‌نده‌ڵی خراپی به‌رێوه‌به‌ردن له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا‌و كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی لوبنان و په‌تای كۆرۆناو ئاسه‌واری نه‌رێنی جه‌نگی ئۆكرانیا، ره‌وشی سوریا مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له وانه‌ش هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌و كاره‌باو ئاوی خواردنه‌وه‌و چاودێری ته‌ندروستی، ژێر خانی ناوچه‌كانی حكومه‌تی سوریا هه‌ره‌سیان هێناوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به هۆی كه‌می داهات و هه‌ره‌س هێنانی به‌های لیره‌ی سوری، پێداویستی هاوڵاتیان رۆژانه له زیادبووندایه‌و هه‌موان پێوستیان به هاوكاری هه‌یه‌و، هوشداریدا له دروستبوونی كاره‌سات به هۆی به‌رده‌وامی مه‌ترسی په‌ره‌دان به باری سه‌ربازی.
له بواری سه‌ربازیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌ند راپۆرتێكی به ده‌ست گه‌یشتووه له باره‌ی ململانێی سه‌ربازی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و توركیا كه كاریه‌گره‌ی نه‌رێنی هه‌بووه له سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل، هه‌روه‌ها داعش‌یش به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌دان به چالاكییه دبلۆماتییه‌كان و ده‌ست هه‌ڵگرتن له چالاكی سه‌ربازی و گێرانه‌وه‌ی هێمنی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان.
وتیشی: چه‌ند رێككه‌وتنێكی دوو قۆڵی بونه‌ته هۆی كه‌مردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان فشاڵن و ناگه‌نه ئاستی ئاگربڕی گشتی به گوێره‌ی بڕیاری 2254.
هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد جارێكی دیكه كار بكرێت له‌بواری مرۆیی و به پێوستی زانی هاوكارییه مرۆییه‌كان به بێ هێچ مه‌رجێك چالاك بكرێن و بگاته ده‌ستی هاوڵاتیانی سوریا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له سنوره‌كانه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه.
له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسیة نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد كاری لیژنه‌ی ده‌ستوری جنێڤ ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه‌و بایه‌خ به ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه داوای له حكومه‌تی سوریا كردووه، چاره‌نووسی ونبووه‌كان و ده‌ستگیكراوه‌كان ئاشكرابكرێت و گرنگه ئازاد بكرێن و مافی ده‌ستگیركراوه‌كانیش بۆ په‌ێوه‌ندی به كه‌سوكاریان زامن بكرێت.