كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران: ژماره‌ی كوژراوانی خوپیشاندانه‌كان بۆ 506 كه‌س زیادی كرد
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران ناسراو به هه‌رانا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردووی خۆپشاندانه‌كانی ئێران، 506 كه‌س بە تەقەی راستەوخۆ و لێدان و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان له ده‌ستداوه.
ناوەندی کۆمەڵەی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 93 رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 506 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 69 یان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵان بووه، هه‌روه‌ها 66 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس لە خۆپێشاندانەکاندا كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لەو ماوەیه‌دا 18 هەزار و 457 خۆپێشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون کە لەو ژمارە پێناسەی چوار هەزار و سێ کەسیان پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا 161 شاری ئێران خۆپێشاندان بەردەوام بووە و نزیكه‌ی 1200 گردبوونەوەی ناڕەزایەتی له شار‌و زانكۆكانی ئێران بەڕێوەچوون.
هاوكات رێكخراوی هیومن رایتس ووچ هێزه‌كانی ئاسایشی ئێرانی تۆمه‌تباركرد به به‌كارهێنانی هێزی كوشنده‌ی له راده‌به‌ده‌رو نا یاسایی دژ به خۆپیشانده‌ران له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌ردوو مانگی تشرینی یه‌كه‌وم و دووه‌می رابردوو.