توركیا بۆردوومانی گوندێك ده‌كات له باكووری مه‌نبیج
مه‌نبیج- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌و، گوندی “تۆخار سه‌غیر”یان به موشه‌كێكی ئاراسته‌كراو كرده ئامانج له گونده‌واری باكووری مه‌نبیج له باكووری سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازی گوندی “تۆخار كه‌بیر” به موشه‌كێكی ئاراسته‌كراو گوندی “تۆخار سه‌غیر”یان بۆردوومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موشه‌كه‌كه زیانی ماددی گه‌یانده كه‌لوپه‌لی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و، بووه هۆی ترس و دڵه‌راوكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و گونده دانیشتوانی سڤیلی زۆری لێیه‌و و له نزیك باكووری گونده‌كه خاڵێكی سوپای سوریا هه‌یه.
له چوارده‌ی ئه‌م مانگه‌دا، هێزه‌كانی توركیا هه‌مان گو‌ندیان به‌چه‌ند گولله هاوه‌نێك بۆردوومان كرد‌و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.