مه‌سه‌ده: ئێمه ژماره‌یه‌كی قورسین و كاریگه‌ریمان هه‌یه له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی سوریا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سه‌ركرده‌یه‌كی ناوداری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” بوونه‌ته ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ر له هاوكێشه‌ی سیاسی و ناكرێت پشتگوێ بخرێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێ به‌جێكاری ” مه‌سه‌ده” وتی: سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی دانپێنانی فه‌رمی به ناوچه‌كانی خۆسه‌ری، جگه له رێكه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام به كرداری ئه‌وان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بیرۆكه‌ی (نا ناوه‌ندی) بچه‌سپێنن له رێگای گۆرینی بۆ كرداری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا بوونی سوپای سوریا له سنووری ناوچه‌كانی خوسه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست وه‌ربده‌ن له كاروباری به‌رێوه‌به‌ری، نمونه‌یه‌كی زیندووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه.
سیاسه‌ت مه‌داره كورده‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و دژ به یه‌كانه‌ی هه‌ن له وڵات‌دا له نێوان لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی قه‌یرانی سوریا، ئه‌نجومه‌نه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها وتیشی، به هۆی په‌ێوه‌ندی و دانوستانی به‌رده‌وامیان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، توانییان رێگری بكه‌ن له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، چونكه ئه‌نقه‌ره خوازیاره دۆخه سیاسییه‌كه‌و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكاو روسیا بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سیاسی “مه‌سه‌ده” كه باڵی سیاسی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراته، له په‌راوێزی سیمینارێكدا هات له شاری حه‌سه‌كه، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێره‌وی چاره‌سه‌ر له سوریا.
ماوه‌یه‌كه “مه‌سه‌ده” زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و سیمیناری رێكده‌خات به به‌شداری دانیشتوان و رۆشنبیران و ناودارنی ناوچه‌كه‌و نوێنه‌ری پارته‌كانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێشهاته‌كان و گۆرانكارییه سیاسییه‌كانی سوریا‌و ناوچه‌كه به گشتی.