ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی بڕیارێكی تالیبان ده‌كات به قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن له كچانی ئه‌فغانستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مریكا به توندی بڕیارێكی حكومه‌تی تالیبانی سه‌ركۆنه كرد سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن له كچانی ئه‌فغانستان، له كاتێكدا كه ئه‌و بزوت‌نه‌وه ئیسلامییه كۆتوبه‌ندی توندی خستۆته سه‌ر ژنان، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵكردووه له مانگی ئابی ساڵی 2021دا.
نید پرایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا برێاره‌كه‌ی تالیبان سه‌ركۆنه ده‌كات و هێچ پاساوێك نییه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زانكۆكان له ژنان.
له نوێترین هه‌نگاوێكدا كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنانی ئه‌فغانی ناو ده‌به‌ن، تالیبان خوێندنی زانكۆی له كچان قه‌ده‌غه‌كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی حكومه‌تی تالیبان، بڕیاره‌كه به كۆی ده‌نگ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌فغانستان په‌سه‌ندكراوه‌و ده‌ست به‌جێ ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.
پرایس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه‌ی تالیبان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌وه‌ندی دیكه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دووری ده‌خاته‌وه و بێ به‌شی ده‌كات له‌وه‌ی دانپێنانه‌ی كه خوازیارن به ده‌ستی بهێنن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، قه‌ده‌غه‌كردنی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان له مانگی ئازاری رابردوودا له كچان، كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له گه‌ڵ نوێنه‌رانی تالیباندا.
پێشتر رۆبه‌رت وود باڵیۆزی ئه‌مریكا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندبوو، “تالیبان ناتوانێت پێشبینی ئه‌وه بكات كه ببێته ئه‌ندام له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، تا ئه‌و كاته‌ی رێز له مافی سه‌رجه‌م ئه‌فغانییه‌كان ده‌گرێت، به تایبه‌ت مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كانی ژنان و كچان.
دوێنی سێ شه‌ممه، رێكخراوی هیومن رایتس ووچ ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه تالیبان گرد و به “شه‌رمه‌زاری و پێشێلكردنی مافی ژنان و كچان بۆ خوێندن له ئه‌فغانستان” ناوی برد.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌موو رۆژێك تالیبان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه رێز له مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی ئه‌فغانییه‌كان ناگرێت، به تایبه‌ت ژنان”.