هێزه‌كانی توركیا دو گوند له گونده‌واری باكوری حه‌سه‌كه تۆپباران ده‌كات
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، دو گوندیان له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر، له باكوری شاری حه‌سه‌كه تۆپباران كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ته‌لته‌مر به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌ردو گوندی له‌بن و كوزه‌ڵێ له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر به چه‌كی قورس تۆپباران كراون.
تۆپبارانه‌كه بوه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی هاوڵاتیان، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و تۆپبارانه پاش چه‌ند رۆژێك دێت له هێوربونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری.