جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی پێشوازی ده‌كات له فه‌رماندی گشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، پێشوازی كرد له جه‌نه‌راڵ ماسی‌و ماكفرلین-ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق وسوریاو بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له حه‌سه‌كه‌ی باكووری سوریا.
شاندنی هاوپه‌یمانان جه‌نه‌راڵ تیۆدۆری فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی له خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د و مه‌حمود به‌رخودان ئه‌ندامانی فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده‌و به‌دران جیا كوردی هاوسه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌ری په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ر ئاماده‌بوون.
ئه‌م سه‌ردانه له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌سه‌ده هات، كه به هۆی هێرشه‌كانی توركیا، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ههڵپهسێدرابوو، گفتوگۆكان تایبه‌ت بوون به مه‌ترسی داعش و چالاكی شانه نوستووه‌كان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه كورده‌ی عێراقه، له دوای وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی.
له‌و دانشتنه‌دا عه‌بدی و تاڵه‌بانی گفتوگۆیان كرد له باره‌ی گرنگی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده‌و به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری له‌لایه‌ك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پارته كوردییه‌كانی ئه‌وێ له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان پارته سیاسییه‌كانی كورد له سوریا.
بافڵ تاڵه‌بانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیروری سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌و كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كوچكردووی عێراقه.