
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی پێنج ئه‌ندام و سه‌ركرده‌یه‌كی داعش راده‌گه‌ێنێت له رۆژهه‌ڵاتی سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی شه‌ش سه‌ركرده‌ی داعشی راگه‌یاند له چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له رۆژهه‌ڵاتی سوریادا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بهننامهیهكدا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، 3 پرۆسه‌ی سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامداوه، له ئاكامدا 6 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان سه‌ره‌كرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخراوهكهیهو به ناوی “زوبه‌یدی”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زوبه‌یدی تێوه‌گلاوه له پلاندانان و ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی داعش له سوریا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌و پرۆسانه‌دا زیان به‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌گه‌یشتووه، بێ ئه‌وه‌ی شوێن و كاته‌كانی ئاشكرابكات.
جه‌نه‌راڵ مایكل كۆریلا فه‌رمانده‌ی ناوه‌نده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كه‌و شكستهێنانی یه‌كجاری به داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش “توانای رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه په‌ك ده‌خات بۆ پلاندادان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه”.
دوێنی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هاوبه‌شی له گه‌ل هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند له شارۆچكه‌ی كه‌سره‌ی گونده‌واری رۆژئاوای دێره‌زوور له 16 كانونی یه‌كه‌م، كه بووه هۆی ده‌ستگیركردنی “میرێكی داعش”.