بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گەیشتە رۆژئاوای كوردستان

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد و وابڕیاره‌ چەندین دیداری گرنگی سەربازی و سیاسی ئەنجامبدات.

میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ رۆژئاوای کوردستان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارە لە سەردانەکەیدا تاڵه‌بانی چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی سەربازی و سیاسی گرنگ ئەنجام بدات، بێئ ه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ ئاشكرابكات.

سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، بافڵ تاله‌بانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نيكۆلاس گڕەینجەر، نوێنەری باڵای ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژئاوای كوردستان سازكردبوو.

 نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی له‌ راگەیێندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو ، لەو کۆبوونەوەیەدا ‏‎پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرابوون، “هەردوولا جەختیان لە چارەسەری سیاسیانەی کێشەکان و یەکخستی هەوڵەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە کردەوە.