گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك به ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی سه‌رده‌می داعش له دێرزوور
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی سه‌رده‌می داعش له‌شارۆچكه‌یه‌كی رۆژ هه‌ڵاتی دێره‌زوور بۆوه هۆی كوژرانی منداڵێك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی موریعییه‌ی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی دێره‌زوور به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، یوسف توركی 15 ساڵان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی سه‌رده‌می داعش گیانی له ده‌ستدا كاتێك به‌ره‌و ماڵی خۆیان ده‌روێشته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانیشتوانی شارۆچكه‌كه دوو مینی دیكه‌یان له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه دۆزییه‌وه‌و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری سه‌ر به حكومه‌ت پوچه‌ڵكرانه‌وه.
دوێنی دووشه‌ممه، شه‌ش ئه‌ندامی خۆجێی سوپای پاسه‌دارانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقپێكردن له شارۆچكه بوكه‌مالی سنووری سوریا و عێراق كوژران.
به پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی “روانه‌گه‌ی مینی زه‌مینی”، له ساڵی 2020 دا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی مین له جیهاندا له سوریا تۆماركرا و له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی قوربانیان مین له سوریا له ئه‌فغانستان زیاتربوو.