بە دەنگ و رەنگ.. داعش لە بیابانەکانی سوریا دەردەکەوێتەوە
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، ناسێنەرانی نزیک لە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەندامەکانیان لە بیابانی سوریا بڵاوکردەوە، تیایدا بەیعەتیان بە خەلیفە نوێیەکە داوە.
گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن ئاژاناسی “ئەعماق”ەوە بڵاوکراوەتەوە، بەناونیشانی “خوای گەورە ئەو کەسانە سەربخات کە سەری دەخەن” دەیان پیاوی دەمامکدار بە چەکی ئۆتۆماتیکیەوە، تێیدا دەرکەوتوون.
لەوێدا “ئەبو عەلی موهاجیر” گوتەبێژی رێکخراوەکە داوای “جیهاد” دەکات دژ بەوانەی ناوی لێنابوون “کافرەکان”.
تیایدا داوای بەیعەتدان بە خەلیفەی نوێی ئەو رێکخراوە دەکات کە “ئەبوئەلحوسێن ئەلحوسێنی قورەیشی”ە و پەیمانی “تۆڵەکردنەوە” لە کوشتنی خەلیفەی پێشوو کە لە باشووری سوریا کوژرا، نوێدەکەنەوە.
داعش گرتە ڤیدیۆیی دیکەی بەیعەتدانی کۆمەڵێک ئەندامی لە شوێنی جیاوازدا بۆ خەلیفەی نوێ بڵاوکردەوە، کە بە جلوبەرگی جیاوازەوە دەرکەوتن، لەوانەش جلوبەرگی فەرمی رێکخراوەکە و جلوبەرگی سەربازیی هێزەکانی حکومەت.
لە دیمەنەکاندا ئۆتۆمبێل و چەکی کڵاشینکۆف و پیکەیسی و ئار پی جی و ئاڵایەک کە لەسەر نووسراوی “ویلایەتی شام” دەرکەوتووە، بەهۆی سروشتی ئەو بەرد و جوگرافیایانە کە لە دیمەنەکاندا دەرکەوتن، پێدەچێت لە ناوچە کوێستانییەکانی نێوان دێرەزوور و حومس، دیمەنەکان وێنەگیرابن.
داعش لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا خۆیان دەپارێزن لە بەرچاوخستنی نیشانە جیاوازەکان و تەنانەت چەکیش، لەم دیمەنانەدا کەسێک بە پانتۆڵی کابۆوە دەردەکەوێت، کە رێکخراوەکە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی سوریا و عێراقدا لەبەرکردنی قەدەغە کردبوو.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا ناسێنەرانی رێکخراوەکە گرتەڤیدیۆیەکی ئەندامەکانیان بە یەکپۆشی و چەکەوە بڵاوکردەوە.