مەسەدە: تورکیا پشتیوانی گروپە توندڕەوەکان دەکات و داعش لەژێر ناوی دیکەدا زیندوو دەکاتەوە

مەنبیج – نۆرس پرێس

ئەمڕؤ سێ شه ممه، بەرپرسێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، رایگه یاند، تورکیا پاڵپشتی له گرووپه توندڕەوەکان دەکات له باکووری سوریا و هەوڵ دەدات دەوڵه تی ئیسلامی (داعش) لەژێر ناوێکی دیکەدا زیندوو بکاتەوه.

هەرەشەکانی تورکیا بەردەوام بوو بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزی، لە هەمان کاتدا نۆرس پرێس دڵنیایی و بەڵگەی دەستکەوتووە کە ئەندامانی داعش لە ژێر ئاڵاکەیاندا شەڕ دەکەن.

ئامال دادا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا و کاردانەوەکانیان بۆ سەر ناوچەکە، یان ئەو “ناوچە ئارام”ەی کە هەوڵی دروستکردنی دەدات، “دەبێتە ناوچەیەک بۆ بوژانەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لەم دواییانەدا پاڵپشتی دەستەی تەحریر شام (جەبهەی نوسرەی پێشوو)ی کردووە، لەسەر حیسابی لایەنەکانی دیکە، لە دەستدرێژیکردنە سەر عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا.

بۆردومانەکانی تورکیا دەوروبەری ئەو زیندانانەی کردە ئامانج کە ئەندامانی داعشیان تێدابوو، هەروەها خاڵەکانی پاراستنی کامپی هۆل کە بە “بۆمبێکی کات بۆ داڕێژراو” وەسف دەکرێت و مەترسیدارترین کامپی جیهانە.

ئەو بەرپرسەی مەسەدە پێیوایە کە هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و چالاککردنەوەی شانەکانی “داعش”، ئاماژەی بەوەدا کە پلانی تورکیا زیندووکردنەوەی رێکخراوەکەیە لە ژێر ناوی دیکەدا.

ئامادەکردنی: فادی الحسێن – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان