کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی هەشتی دیکە لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەڕاستی عێراق
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەوی دووشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سڤیل لە پارێزگای دیالە لە ناوەڕاستی عێراق، شەش هاوڵاتی سڤیل کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئه منی رایگه یاند، “گرووپێکی چه کدار که پێده چێت پەیوەندییان به داعشەوه هەبێت، له ناوچەیەکی پارێزگای دیاله هێرشیان کرده سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سڤیل”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەدا شەش کەس کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون.
رۆژی یەکشەممە، لە باشووری شاری کەرکوک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیکی چێنراو لە ناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا، نۆ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا.
دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە گرتە ئەستۆ.
لەکاتێکدا هێزە عێراقییەکان پەیمانیاندا ” دادپەروەرانە و بەپەلە تۆڵەبسێننەوە” بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی هێرشەکە، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاری رووداوەکە و هۆکاری پێشێلکارییە ئەمنییەکە، ئەوەش بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق.